رووسیا له‌باره‌ی سووریا داوایه‌ك له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
لاڤرۆڤ بۆ پۆ‌مپێیۆ: زۆر گرنگه واشنتن هه‌نگاوێك نه‌نێت كه زیان به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا نه‌گه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مایك پۆ‌مپێیۆ، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه زۆر گرنگه واشنتن هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێت، كه زیان به سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بگه‌یه‌نێت و مه‌ترسی بۆ پارچه‌بوونی ئه‌و وڵاته هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان لاڤرۆڤ و پۆ‌مپێیۆ زیاتر له ده‌وری دۆخی سووریا خولایه‌وه.
هه‌روه‌ك گفتوگۆكردن له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و مۆسكۆ، به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆی نێوان لاڤرۆڤ و پۆمپێیۆی پێكهێنابوو و وه‌ك به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی پێداوه، په‌یوه‌ندییه‌كه له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B