خۆپیشانده‌ران ئه‌بوعیزرائیل له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌رده‌كه‌ن
خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: "ئێرانی ئێران بۆ ده‌ره‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی به‌غدا له گۆڕه‌پانی ته‌حریر، ئه‌یوب فالح حه‌سه‌ن روهبه‌یعی، كه به ئه‌بو عیزرائیل ناسراوه، ده‌رده‌كه‌ن و به پیاوی ئێران ناوی ده‌به‌ن.
چالاكوانان گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی ده‌ركردنه‌كه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كاتێك ئه‌و چه‌كداری حه‌شدی شه‌عدی، ده‌یه‌وێت ئامۆژگاری بداته خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆپیشانده‌ران له دژی به‌رز ده‌بێته‌وه و به گه‌نده‌ڵی و كاركردن بۆ ئێران تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن و پێیده‌ڵێن: "ئێرانی ئێران".
رۆژی هه‌ینی 25ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 خۆپیشاندان له به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، له زۆربه‌ی پارێزگاكانیش خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژی تێكه‌وت و به‌هۆیه‌وه زیاتر 30 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 3 هه‌زاریش بریندارن.