ئاژانسی سانا: سوپای توركیا له سه‌رێ كانیێ هێرشێكی توندی ئه‌نجامدا
18 كه‌س كوژران
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا "سانا" رایگه‌یاند، سوپای توركیا به پشتیوانی گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن، كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، هێرشێكی توندیان كرده سه‌ر ناحیه‌ی ئه‌بو راسین له سنووری سه‌رێ كانیێ.
ئه‌و ئاژانسه بڵاویشیكرده‌وه، "هێزه‌كانی سوپای سووریا له باشووری ئه‌بو راسینه‌وه چوونه‌ته ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناحیه‌یه" و جه‌ختیشی كرده‌وه، "هێزه‌كانیان له پێشڕه‌ویكردن به‌ره‌و سنووری نێوان سووریا و توركیا به‌رده‌وامن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوای شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت، هێزێكی سوپای توركیا چووه ناو ناحیه‌ی بابولخه‌یری سه‌ر به شاری سه‌رێ كانیێ.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، "شه‌ڕێكی سه‌خت له سێ قۆڵه‌وه له ناوچه‌كانی بابولخه‌یر، مرێكیزی سه‌ر به شاره‌دێی ئه‌بو راسین روویدا، وێڕای رووبه‌ڕووبوونه‌وه و بۆردومانێكی دژوار له گوندی "داودییه"ی سه‌ر رێگای سه‌رێ كانیێ - ته‌ل ته‌مر".
روناگه‌ی سووری له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك گواستییه‌وه، "له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا 6 شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده و 9 چه‌كداری گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا كوژراون".
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان پێداوه، "هێزه‌كانی سوپای سووریا چوونه‌ته ناو شاره‌دێی ئه‌بو راسین، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته، هاوكات شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان هه‌سه‌ده له لایه‌ك و سوپای توركیا و گروپه توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره روویدا".
H.B