موفتی سووریا: كورد رووی راستەقینەی ئەمریكای بۆ دەركەوت
سوپاس بۆ خوا ئه‌مه‌ریكا رووی راسته‌قینه‌ی ده‌ركه‌وت
K24 - قاميشلو:
موفتی سووریا له شاری قامیشلۆ په‌یامێك ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی كوردستانی رۆژئاوا ده‌كات و پشتیوانی رژێمی سووریایان بۆ ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، دواجار ئه‌مه‌ریكا و رووسیا و ئێران و توركیا ده‌ڕۆن، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نیا ئێمه‌ین وه‌ك یه‌ك خانه‌واده ده‌مێنینه‌وه، كه خاك و ئایین و ئابڕومان یه‌كێكه.
ئه‌حمه‌د حه‌سون، موفتی سووریا له قامیشلۆ گوتی: "سوپاس بۆ خوا ئه‌مه‌ریكا رووی راسته‌قینه‌ی ده‌ركه‌وت و ئێمه‌ش ناسیمان، به‌ڵام برا كورده‌كانمان سووریا بۆ ئه‌وانه و سووریا ئه‌وانی دروستكردووه و باوكیانه، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان ده‌بین، دواجار ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوات و رووسیا ده‌ڕوات و ئێران ده‌ڕوات و توركیاش ده‌ڕوات".