خۆپیشاندەرانی عێراق داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن
كورد بۆ ئەگەری ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادەیە و دڵنیایە دەنگەكانی زیاد دهكات
K24- ههولێر:
خۆپیشاندەرانی عێراق لە داواکردنی خزمەتگوزاری و باشکردنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیانەوە گۆڕاوە بۆ کۆمەڵێك داواکاری سیاسی و گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسی وڵات، ھەڵبژاردنی پێشوەختەش یەکیکە لە داوا سەرەکیەکان.
لەنویترین لێدوانیشیدا عادل عەبدولمەھدی دەڵێت: لاریمان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە نییە, ئەگەر ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.
حزبە کوردستانیەکانیش چاوەڕێی ئەوەن، کە دەنگەکانیان بەتایبەت لەناوچە جیناکۆکەکان زیاتر بێت.
ئهمهش لهكاتێكدایه، لەدواین ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق کورد پەرتەوازەیی زۆری پێوە دیاربوو، بەتایبەت لەناوچە جیناکۆکەکان, بەڵام ئێستا لە سەروبەندی ئامادەکاری لایەنەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، کورد بەیەك دەنگی و یەکگرتوویی دەرکەوت، ئەمەش وا خویندنەوەی بۆ دەکریت، لەئەگەری ھەڵبژاردنی پێشوەختە کورد ھەر ھێز و قورسایی خۆی دەمێنێت و پێشبینی دەكرێت، رێژەی دەنگەكانی زیاد بكات.
H.B