شەڕ لە نێوان هەسەدە و میلیشیاکان بەردەوامە

حکوومەت سووریا دەگەڕێتەوە چەند ناوچەیەکی دیکە

K24 – هه‌ولێر:

لە سێ لاوە شەر لە نێوان ھەسەدە و گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە دەورووبەری سەرێكانی روویدا و حکوومەتی سووریاش لە گەڕانەوە بەردەوامە.

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە سێ لاوە لە ھەردوو ناوچەی بابلخەیر و مریكیزی سەر بە سەرێكانی، شەر لە نێوان گروپە چەكدارەكان و ھێزەكانی سووریای دیموكرات روویدا.

 ھەروەھا ھێرشێكی سەخت كراوەتە سەر گوندی داودیە كە دەكەوێتە سەر رێگەی سەرێكانی و تل تەمر.

بەگوێرەی زانیارییەكانی روانگە، لە ئەنجامی ھێرش شەری ھەردوولا، شەش شەڕڤانی ھەسەدە گیانیان لەدەسدا و نۆ چەكدارت ئۆپۆزیسیۆنیش كوژراون.

شەڕی هەسەدە و ئەو میلیشیایانە لە کاتێکدایە، حكوومەتی سووریا چووەتە نێو سێ گوندی دیكەی رۆژھەڵاتی سەرێكانی.

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، حكوومەتی سووریا بڵاوكردنەوەی ھێزەكانی لە رۆژھەڵاتی سەرێكانی فراوان دەكات و دوای ئەوەی چووە نێو گوندی ئەبو راسین، شەوی رابردووش چووەتە نیو سێ گوندی دیكە لە ناوچەكە كە بیرتین لە گوندەكانی ئەسەدیە و ئیبراھیمیە و كسرا.

گوندی كسرا پێگەیەكی گرنگی ھەیە و دەكەوێتە سەر رێگەی نێودەوڵەتی ھەردوو شاری سەرێكانی و دربێسیێ.

H.J