سی ئێن ئێن: به‌غدادی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار: له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی CNNـی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، له‌و ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بۆ كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش، كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدادی نزیك بوونه‌ته‌وه، پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه گوتوویه‌تی: "دڵنیابوونی ته‌واوه‌تی له كوژرانی به‌غدادی پاش ئه‌وه ده‌بێت كه ده‌ره‌نجامی شیكاریی DNA ده‌رده‌چێت".
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ریبه‌ری داعش به‌هۆی بۆمببارانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه له باكووری رۆژئاوای سووریا كوژراوه.
هه‌روه‌ها كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، راگه‌یاندراوێكی گرنگی ده‌بێت و په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تره‌مپ له تویته‌ره‌وه نووسی، شتێكی گه‌وره روویداوه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌یه‌وه باسنه‌كردووه.