ترەمپ ھەواڵێكی گرنگ رادەگەیەنێت
ئەمڕۆ سەرۆكی ئەمەریكا وتارێك دەدات
K24 - ھەولێر
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، بڕیارە ئەمڕۆ ھەواڵێكی گرنگ رابگەیەنێت و چەند سەرچاوەیەكیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ھەواڵە گرنگەكەی ترەمپ کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی رێكخراوی داعشە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیوویەتی "ئێستا شتێکی گەورە روویدا".
هۆگن جیدلی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندبڕیارە "کاتژمێر یەک بە کاتی واشنتن، ترەمپ لێدوانێکی گرنگ بدات".
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریكا "پێدەچێت ترەمپ ئەمڕۆ کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش رابگەیەنێت".
وەك میدیاكان باسیان كردووە "بەغدادی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمەریکا، بۆ سەر ناوچەیەکی پارێزگای ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سووریا كوژراوە".
ھ.م