شەڕی توركیا و پەكەكە گوندێكی پشدەر چۆڵ دەكات

بەھۆی بۆردومان 5 ھاووڵاتی برینداربوون

K24 - پشدەر

ئاوارە بوونی تەواوی دانیشتوانی گوندی زێوکەی سنوری پشدەر بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکەی تورکیا بۆسەر بارەگاکانی پەکەکە مانگێکی تێپەڕاند.

منداڵانی گوندەکەش دیار نییە چارەنووسی خوێندنی ئەم ساڵیان لە ئەگەری داخستنی قوتابخانەکەیان بە کوێ دەگات، ئێستا بە ناچاری لەژێر چادرێك دەخوێنن.

حەمەدەمین عەبدوڵڵا، موختاری گوندی زێوکە بە کوردستان24ی راگەیاند: "هیچ گرەنتی نییە بۆ سەلامەتی خەڵکەکە و گەڕانەوەیان بۆ گوندەکە، چونکە مەترسی بۆردوومانەکان هەر ماوە، ناشتوانین لەژێر خێوەت و لەو جێگایەی ئێستا بمێنینەوە، لەبەر ئەوەی لەم چەند رۆژە کەمێک باران باری ئاو چۆتە ناو زۆربەی خێوەتەکان و لەترسی بەرزبوونەوەی ئاوی چۆمی سەرخان تابەیانی نەوێراوین بخەوین".

ئاماژە بەوەش دەکات نازانین چی بکەین، دۆش داماوین .

ئێوارەی رۆژی 26/9/2019، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندین جار بۆ لێدان لە پێگەکانی پەکەکە گوندی زێوکە و دەوروبەریان بۆردومان کرد، بەو هۆیەوە پێنج هاووڵاتی کە دوانیان منداڵ بوون بریندار بوون.

لەوکاتەوە دانیشتوانی زێوکە گوندەکەیان چۆڵکردوە و لەنزیک چۆمی گوندی سەرخان بارگە و بنەیان هەڵداوە .

ھ.م