ئێران ھەڵوێستی خۆی لەبارەی خۆپیشاندانەكانی عێراق راگەیاند

ئێران: بە وردی چاودێری رووداوەكانی عێراق دەكەین

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بە وردی وریاییەوە چاودێری رووداوەكانی ئێستای عێراق دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی پشتیوانی تەواو لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات كە لە بەیاننامەی مەرجەعیەتدا ھاتووە.

موسەوی رایگەیاند: "چاكسازی كردن و ھەموو داواكارییەكانی خۆپیشاندەران خواستی عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانیشە".

گوتیشی، ھەر وەكوو پێشتریش ئێران ھەموو پشتیوانییەكی لە عێراق كردووە، ئێستاش ئەوان بەوردی و وریاییەوە چاودێری رووداوەكانی عێراق دەكەن.

ھ.م