ھەدەپە: توركیا دەیەوێت عەرەب لە شوێنی كورد نیشتەجێ بكات

"ھیچ رێڕەوێكی تیرۆر لە سنوورەكانی توركیا نییە"

K24 - ھەولێر

ھەدەپە رایدەگەیەنێت، ھیچ رێڕەوێكی تیرۆر لە سنوورەكانی توركیا نییە و حكوومەت دەیەوێت عەرەب لەسەر خاكی كورد جێگیر بكات.

سەزای تەمەللی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند "ئەوەی لە سنوورەكان دەگوزەرێت بە ناوی بوونی رێڕەوی تیرۆر راست نییە، بەڵكو راستییەكە ئەوەیە توركیا دەیەوێت كورد لەسەر خاكی خۆی كۆچبەر بكات و خەڵكی عەرەبیان لە شوێنی ئەوان جێگیر بكات. ھەروەھا توركیا دەیەوێت چەكدارە توندڕەوەكان لە شوێنی كورد دابنێت".

ئاماژە بەوەش دەكات "لە لێدوانەكانی ئەردۆغان ئەوە بە روونی دەردەكەوێت كە ئامانجیان تەنیا جێگیركردنی عەرەب و گۆڕینی دیمۆگرافیایە بە ناوی گەراندنەوەی پەنابەران".

تەمەللی دەشڵێت "ھیچ كاتێك لە رۆژئاوای كوردستانەوە ھێرش نەكراوەتە سەر خاكی توركیا، بەڵام ئەوكاتەی داعش دراوسێی حكوومەت بوو، ھەموو دەرگاكانیان بە روودا كراوە بوون".

ھ.م