ھەسەدە لە ناوچەیەكی دیكە كشایەوە
سوپای سووریا لە شوێنی ئەوان جێگیر دەكرێت
K24 - تەل تەمر
ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) لە ناوچە سنوورییەكانی دەوروبەری تەل تەمەر لەسەر سنووری توركیا دەكشێنەوە و ھێزەكانی سوپای سووریا لە ناوچەكان نیشتەجێ دەكرێن.
ئەكرەم ساڵح، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "كاروانێكی دیكەی ھێزەكانی ھەسەدە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیا كشانەوە و بەپێی رێككەوتنی رووسیا و توركیا، سوپای سووریا لەو ناوچانە جێگیر دەكرێن".
لەلایەكی دیكە روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: "حكوومەتی سووریا بڵاوكردنەوەی ھێزەكانی لە رۆژھەڵاتی سەرێكانی فراوان دەكات و دوای ئەوەی چووە نێو گوندی ئەبو راسین، شەوی رابردووش چووەتە نیو سێ گوندی دیكە لە ناوچەكە كە بیرتین لە گوندەكانی ئەسەدیە، ئیبراھیمیە، كسرا".
گوندی كسرا پێگەیەكی گرنگی ھەیە و دەكەوێتە سەر رێگەی نێودەوڵەتی ھەردوو شاری سەرێكانی و دربێسیێ.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر ھەسەدە رایگەیاندبوو، كە ئەوان ھاوڕانین لەگەڵ چەند خاڵێكی رێككەوتنی نێوان رووسیا و توركیا و دەبێت گفتوگۆیان لەسەر بكرێت.
ھ.م