فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده: كوشتنی به‌غدادی دوای 5 مانگ له كاری هه‌واڵگری ئه‌نجامدرا
ئه‌و كاره گه‌وره‌یه به‌رهه‌می 5 مانگ كاركردنی هاوبه‌ش بوو
K24- هه‌ولێر:
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند، كوژرانی ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش دوای 5 مانگ له كاركردنی چڕی هه‌واڵگری ئه‌نجامدرا.
ئه‌م قسانه‌ی عه‌بدی له تویتێكدا هاتوون، كه دوای كوژرانی سه‌ركرده‌ی داعش له هه‌ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه و نووسیویه‌تی "بۆ ماوه‌ی 5 مانگ كاری هه‌واڵگری چڕ و ورد به‌رده‌وام بوو، تا دواجار توانرا له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا تیرۆریست ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ناو ببرێت".
منذ خمسة أشهر وهنالك عمل استخباراتي على الأرض وملاحقة دقيقة حتى تم من خلال عملية مشتركة القضاء على الإرهابي أبو بكر البغدادي.
— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) October 27, 2019
نشكر كل من ساهم في هذا العمل العظيم.#SDF @realDonaldTrump #Rojava #البغدادي
سه‌ركرده‌ی هه‌سه‌ده دووپاتیشیكرده‌وه، "سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه به‌شدارییان له‌و كاره گه‌وره‌یه‌دا كرد".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ له تویتێكی دیكه‌دا مه‌زڵوم عه‌بدی دووپاتیكرده‌وه، "له‌ناوبردنی به‌غدادی پرۆسه‌یه‌كی مێژوویی سه‌ركه‌وتوو بوو و له ئه‌نجامی كارێكی هه‌واڵگری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهاتووه".
H.B