سوپای سووریا گه‌یشته سه‌ر سنووری توركیا
سوپای سووریا 4 گوندی دیكه‌ی له سه‌رێ كانیێ كۆنترۆڵ كرد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای سووریا له سنووری شاری سه‌رێ كانیێی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان، گه‌یشتنه سه‌ر سنووری نێوان سووریا و توركیا.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سووریا رایگه‌یاند، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی سوپای سووریا بۆ ناو ده‌یان گوند و شاره‌دێی ده‌وروبه‌ری سه‌رێ كانیێی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه تا ده‌گاته گونده‌كانی كه‌سرا و ته‌ل زیاب و زه‌ركان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌و هێزانه گه‌یشتنه سنووری نێوان سووریا و توركیا.
پێشتریش ئاژانسی سانا رایگه‌یاندبوو، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له نێوان چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به سوپای سووریا و هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا له ده‌وروبه‌ری سه‌رێ كانیێ روویداوه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێزه‌كانی سوپا 4 گوندی نوێیان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سه‌رێ كانیێ كۆنترۆڵ كردووه، ئه‌وانیش بریتین له گونده‌كانی: حه‌رمه‌له، بابولخه‌یر، ئوم عوشبه و ئه‌سه‌دییه، ته‌نیا 3 كیلۆمه‌تر ماوه بكاته سه‌ر هێڵی سنوور.
H.B