لیندسی گراهام: بۆ هاوكاری كورد له سووریا ده‌مێنینه‌وه
پێویسته كورد بپارێزرێ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، لیندسی گراهام، رایگه‌یاند، هێزی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌مێنێته‌وه بۆ پارێزگاری كورد.
گوتیشی: تره‌مپ جه‌خت له‌سه‌ر له‌ناوبردنی داعش ده‌كاته‌وه و كوردیش رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: داگیركاری توركیا كێشه‌كانی ئاڵۆزتر كردووه و پێویسته بپرسین هاوكاری توركیا بۆ كوژرانی به‌غدادیی چ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی تره‌مپ ده‌بێت به‌رامبه‌ر به توركیا.
لیندسی گراهام، باسی له‌وه‌شكرد، كوژرانی به‌غدادیی قۆناغێكی نوێ ده‌هێنێته ئاراوه و سه‌ره‌تای گۆڕینی یارییه‌كه‌یه.
سه‌باره‌ت به پرسی نێوان كورد و توركیاش گوتی: پێویسته كێشه‌ی نێوان كورد و توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت و ناوچه‌یه‌كی ئارامیش بۆ پاراستنی كورد له باكووری سووریا درووست بكرێت.