ئەمەریکا راگەیەندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە

داوایەک ئاراستەی دەسەڵاتداران دەکات

 

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بڵاویکردەوە، بە وردی چاودێری دۆخی عێراق دەكەن و داوا لە سەرجەم لایەنەكان دەكات، لە توندوتیژی دووربكەونەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، لە دۆخی عێراق نیگەرانن و فشارەكان بۆ سەر خۆپیشاندەران و ئازادی كاری میدیایی رەتدەكەنەوە.

 ئاماژە بەوەش دەكات، ئازادی رۆژنامەوانی بنچینەی سەرەكی كاری دیموكراسییە و مافێكی سەرەتاییە، كە دەستوور بە سەرجەم دامەزراوە میدیاییەكانی بەخشیوە، مافی رۆژنامەنووسانە لە ئاسایشدا گوزارشت لە پیشەكەیان بكەن.

دەشڵێت، ئەمەریكا بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی عێراق و گەلی عێراق لەپێناو بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و داواش لە سەرجەم لایەنەكان دەكات، لە بەكارھێنانی توندوتیژی دووربكەونەوە.

خۆپیشاندانەکانی عێراق  بەردەوامە و تیایاندا رۆژانە چەندین خۆپیشاندان دەکوژرێن، حکوومەتی عێراقیش داوای کۆتایی هاتنی خۆپیشاندانەکان دەکات و چەند بەڵێنێکی چاکسازیی داوە.

H.J