ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی عێراق بەرز بووەوە
"زیاتر لە 70 كەس كوژراون"
K24 - ھەولێر
لە رۆژی ھەینییەوە 74 خۆپیشاندەری عێراقی كوژراون و سێ ھەزار و 654 دیكەش بریندار بوونە.
كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق بڵاوی كردەوە، خۆپیشاندانەكانی عێراق بەردەوامن و ژمارەی قوربانییانیش بەرز بووەتەوە.
راشیگەیاند: "لە رۆژی ھەینییەوە، 74 خۆپیشاندەر كوژراون و 3 ھەزار و 365 دیكەش بریندار بوون".
ئاماژە بەوەش كردووە: "لە 158 دەستگیركراو، 123 یان ئازاد كراون و تا ئێستاش 35 خۆپیشاندەر راگیراون".
كۆمسیۆنەكە ئەوەشی خستووەتەروو: "خۆپیشاندەران ویستیوویانە لە دوایین دەروازەی ناوچەی سەوزەوە تێپەڕ ببن، بەڵام گازی فرمێسكڕێژیان بەرامبەر بەكارھێندراوە، بۆیە ژمارەی برینداران بەرزبووەتەوە".
ئاشكراشی دەكات، ژمارەیەك رۆژنامەنووس لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراون.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان، ژمارەی كوژراوان لە خۆپیشاندانەكانی مانگی ئۆكتۆبەر لە عێراق گەیشتووەتە 231 كوژراو.
ھ.م