له باره‌ی گازی فرمێسك رژێن په‌یامێكی تایبه‌ت بۆ حكوومه‌تی عێراق ده‌نێردرێت
"شه‌رمه به مه‌وادی به‌سه‌رچوو لێمانده‌ده‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، هێزه ئه‌منییه‌كان به گازی فرمێسك رژێن هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانیان داوه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، رۆژنامه‌وانێك به‌ناوی مونته‌زیر زه‌یدی، بۆمبێكی گازی فرمێسك رژێنی به‌ده‌سته‌وه‌یه و قسه ده‌كات، كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كراوه.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه ده‌ڵێت: "به‌راستی شه‌رمه حكوومه‌ت له ئه‌نجامدانی توندوتیژیش له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران گه‌نده‌ڵی ده‌كات، به گازێكی فرمێسك رژێن لێمان ده‌ده‌ن، كه له 2014ه‌وه به‌سه‌رچووه، به‌لای كه‌مه‌وه شتێك بێنن كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووبێت".
رۆژی 25ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، خۆپیشاندانی فراوان له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌رده‌وامه.
به‌هۆی توندوتیژییه‌كانیش تا ئێستا 74 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 3 هه‌زار و 600 برینداریش هه‌ن.
متظاهر عراقي يكشف استخدام القوات الأمنية قنابل غاز منتهية الصلاحية من 2014، ويقول موجهاً كلامه للحكومة العراقية: "ياحكومة م‌و عيب عليكم تضربونا بمواد فاسدة.."#العراق_ينتفض pic.twitter.com/vkJwMKdeAA
— 24.ae (@20fourMedia) October 26, 2019
ئ. م