پێکدادن لە نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سەر بە تورکیا روویدا

هەسەدە دەکشێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی سانای سەر بە رژێمی سووریا بڵایکردەوە، لە سەرێکانی شەڕ لە نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی تورکیا دروستبووە.

ئاژانسەکە بڵاویشکردووەتەوە، چەند یەکەیەکی سەر بە سوپای سووریا کۆنتڕۆڵی چوار گوندیان لەسەر سنووری تورکیا کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدە، بەگوێرەی رێککەوتنی رووسیا و تورکیا لە ناوچە سنورییەکان دەکشێنەوە و ناوچەکان بۆ سوپای سووریا چۆڵدەکەن.

H.J