ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه
هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جگه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاری دا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریشی دا، پارێزگاری پارێزگاكان ده‌ستكراوه بن بۆ به‌ڕێوبردنی كاروباره دارایی و كارگێڕییه‌كان تا ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگاكان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هه‌ر به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، پارێزگاره‌كان كاری ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كانیش راده‌په‌ڕێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئیمتیاز و ده‌رماڵه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، گه‌وره به‌رپرسان، راوێژكاران، بریكاری وه‌زیره‌كان، به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان، ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و پارێزگاره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له راسپاردهیهكدا داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری عێراق له ماوه‌ی چوارمانگدا خسته‌ڕوو.