له به‌غدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرا
هه‌موو جۆره هاتوچۆیه‌ك له به‌غدا قه‌ده‌غه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا، فه‌ریق ركن "قه‌یس ئه‌لمه‌حمه‌داوی" رایگه‌یاند، له كاتژمێر (12:00)ی شه‌و تا (06:00)ی سه‌ر له به‌یانی، هه‌موو جۆره هاتوچۆیه‌ك له به‌غدا قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌لمه‌حمه‌داوی، گوتیشی: "بڕیارمان دا، هاتوچۆ قه‌ده‌غه بكه‌ین و بڕیاره‌كه له ئه‌مڕۆوه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
گوتیشی: "بۆ ئه‌وه‌ی گیانی مه‌ده‌نییه‌كان بپارێزین و رێگری له تێكه‌ڵبوونی كه‌سانی خراپه‌كار به ریزی خۆپیشانده‌ران بكرێت، ئه‌و بڕیاره‌مان ده‌ركردووه".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه، له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، خه‌ڵك بۆ داواكردنی "ژیانێكی باشتر" و "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان" خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.