به‌شیر حه‌داد: ده‌ستووری عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه
بۆ هێوركردنه‌وه‌ی شه‌قام
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "په‌رله‌مانی عێراق بۆ هێوركردنه‌وه‌ی شه‌قام و جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد".
به‌شیر حه‌داد گوتیشی: "یه‌كێك له بڕیاره‌كان به گوێره‌ی مادده‌ی 142ی ده‌ستووری عێراق، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور پێكهاتووه، كه سێ له ئه‌ندامه‌كانی كورد ده‌بن".
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوه‌وه و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
هاوكات، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبووسی دانیشتنه‌كه‌ی به كراوه‌یی هێشته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی كاتژمێر (01:00)ی دوای نیوه‌ڕۆ جارێكی دیكه نوێنه‌ران كۆببنه‌وه.