كوردانی ئێزیدی به كوژرانی به‌غدادی خۆشحاڵن
تۆڵه‌ی هه‌موو تاوانه‌كانی لێ نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵام به كوژرانی خۆشحاڵن
K24- هه‌ولێر:
كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش، كوردانی ئێزیدی دڵخۆش كردووه و رزگاربووان و قوربانیانی ده‌ستی داعش كه بۆ كوردستان 24 قسه‌یان كردووه، ده‌ڵێن: ئه‌گه‌رچی كوژارانی به‌غدادی هه‌نگاوێكی گرنگه، به‌ڵام به ته‌واوی برینه‌كانمان سارێژ ناكات.
كوژرانی به‌غدادی له‌كاتێكدایه، كه ماوه‌ی پێنج ساڵه كوردانی ئێزیدی داوای به سزاگه‌یاندنی ئه‌و رێكخراوه و سه‌ركرده‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه به كوشتنی منداڵ، ئافره‌ت و پیاوانی ئێزیدی تاوانبارن و له شاڵاوه‌كه‌یاندا به سه‌دان كه‌سیشیان رفاند، كه تا ئێستاش چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
H.B