میدیا عێراقییه‌كان: سه‌ربازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق تۆپباران كرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ربازگه‌ی تاجی كه ده‌كه‌وێته باكووری شاری به‌غدا و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێندرێت، دررایه به‌ر گوللـه‌هاوه‌ن.
سوومه‌رییه نیوز له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه بڵاویكرده‌وه، 3 گوللـه‌تۆپ له ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌ی تاجی كه‌وتنه خواره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێرشه ئاشكرا نه‌كرد.
سه‌ربازگه‌ی تاجی ده‌كه‌وێته دووری 35 كیلۆمه‌تر له باكووری شاری به‌غدا، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و كۆگایه‌كی مووشه‌ك و پێداویستی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌خۆ ده‌گرێت.
به یه‌كێك له‌و 4 بناكه سه‌ربازیانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له‌لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به رێكخراوی داعش به‌كارده‌هێندرێت.
سه‌رچاوه: میدیا عێراقییه‌كان
H.B