قامیشلۆ.. خێزانی شه‌هیدان مژده‌ی كوژرانی به‌غدادی ده‌گه‌یننه گۆڕی ئازیزانیان
به‌و هه‌واڵه خۆشحاڵن
K24- هه‌ولێر:
كوژرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بۆ خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان، كه 11 هه‌زار شه‌هیدیان هه‌یه، بوو به خۆشترین هه‌واڵ، به تایبه‌ت بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعش.
به‌شێكی زۆری كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش له رۆژئاوای كوردستان، به بۆنه‌ی كوژرانی سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیده‌كانیان ده‌كه‌ن و به داگیرساندنی مۆم و دانانی گوڵ مزگێنی كوژرانی سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ترین رێكخراوی تیرۆریستی جیهان به شه‌هیده‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.
H.B