سەربازگەی تاجی لە بەغدا دەکرێتە ئامانج

سەربازی ئەمەریکی تێدایە

K24 – هه‌ولێر:

دوو گوللـە هاوەن لە سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا کە چەندین سەربازی ئەمەریکی تێدایه‌ کەوتنەخوارەوه‌.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بە ئاژانسەکانی هەواڵی راگەیاندووە، دوێنێ ئێوارە دوو گوللـە هاوەن لە سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا کەوتنە خوارەوە و یەکێکی دیکە لە نزیک سەربازگەکە کەوتە خوارەوە بێ ئەوەی بتەقێنەوە.

سەرچاوەکە هیچ زانیاریەکی دیکەی نەدرکاند، بەڵام سەربازگەی تاجی ژمارەیەک راوێژکاری سەربازیی ئەمەریکی لە چوارچێوەی هاوکاری هێزە عێراقییەکان بۆ جەنگی دژی بە داعشی تێدایه‌ و تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرساتی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە.

H.J