سائیرون مانیان گرت
له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستیان به مانگرتن كرد
K24 – هه‌ولێر:
كوتله‌ی سائیروونی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، له ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستیان به مانگرتن كرد.
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كوتله‌ی سائیروون ره‌تیانكرده‌وه، پاشه‌كشێ له داواكارییه‌كانیان بكه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بێته به‌رده‌م نوێنه‌ران و بڕیاره‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی عێراق بخاته‌ڕوو.
دوێنێ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوایكرد، حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. حكومه‌تێكی كاتی پێكبهێنرێت. له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌نجام بدرێت. هه‌ڵبژاردنه‌كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێت. ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی خه‌ڵك له دژیان وه‌ستاوه‌ته‌وه قه‌ده‌غه بكرێن و رێگه نه‌درێت به‌شداری له پرۆسه‌كه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، دانیشتنی ژماره 11ی به ئاماده‌بوونی 185 نوێنه‌ر ئه‌نجامدا و تێیدا بڕیاریدا، له‌سه‌ر داوای دادگا پارێزبه‌ندی نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و عادل عه‌بدولمه‌هدیش بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌ن بكات.