ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشتی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات

بڕیاریدا، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ر نوێنه‌رێك لابه‌رێت

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاریدا، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ر نوێنه‌رێك لابه‌رێت، ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بوو.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی عێراق و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داواكاری خۆپیشانده‌ران ده‌ستیپێكرد.

هاوكات له‌ دانیشتنه‌كه‌دا بڕیار درا، بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رده‌م نوێنه‌ران چاره‌سه‌ره‌كانی بۆ ره‌وشی ئێستای عێراق بخاته‌ڕوو.