زێدان بڕیاری كۆتایی له باره‌ی گاریس به‌یل دا
زێدان راهێنه‌ری داهاتووی ریال مه‌دریدی ئاشكرا كرد
زینه‌دین راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گاریس به‌یل له ریال مه‌درید دڵخۆشه و هیچ كاتێك داوای رۆیشتنی نه‌كردووه، ده‌شڵێت: رائول گۆنزاڵێز له داهاتوو ده‌بێته راهێنه‌ری ریال مه‌درید.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 29 ئۆكتۆبه‌ری 2019، له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیگانیس، زینه‌دین زێدان به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ گاریس به‌یل په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان هه‌یه، گوتیشی: گاریس به‌یل هه‌ندێك مامه‌ڵه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه بۆیه پشووی وه‌رگرتووه و گه‌شتی وێڵزی كردووه و باوه‌ڕیش ناكه‌م گاریس به‌یل بیه‌وێت له ریال مه‌درید بڕوات و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش گفتووگۆمان كردووه.
زێدان گوتیشی: ئێوه‌ی میدیاكاران كه‌یفی خۆتانه چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه و ده‌زانم حه‌ز ده‌كه‌ن من و به‌یل به دژی یه‌كتر دا دهن، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان ئێمه‌دا بوونی نییه و هه‌مووان به هه‌بوونی گاریس به‌یل دڵخۆشن، چونكه یاریزانێكی گرینگه بۆ ریال مه‌درید.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی دیكه‌ی رۆژنامه‌نووساندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه رۆژێكدا دێت رائول گۆنزالێز ده‌بێته راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌می ریال مه‌درید، گوتیشی: رائول رۆژ به رۆژ راهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتووی لێ ده‌رده‌چێت و زیاتر هه‌وڵی پێشخستنی خۆی له بواری راهێنه‌رایه‌تی ده‌دات.
زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لیگانیس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌باشی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن، گوتیشی: هه‌موو هه‌وڵێك بۆ بردنه‌وه ده‌ده‌ین ده‌مانه‌وێت 3 خاڵی یارییه‌كه له‌ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین.
له گه‌ڕی یازده‌یه‌می لالیگا، سبه‌ی له كاتژمیر 11:15 خوله‌كی شه‌و، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی لیگانیس ده‌كات.