موقته‌دا سه‌در چووه ریزی خۆپێشانده‌ران
له گۆڕه‌پانی سه‌دره‌ین له نه‌جه‌ف چووه به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كان كرد
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در چووه ریزی ئه‌و هه‌زاران خۆپێشانده‌ره عێراقییه‌ی، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له شاری به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌ستیان به خۆپێشاندانی ناڕه‌زایی كردووه و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، سه‌در له گۆڕه‌پانی سه‌دره‌ینی شاری نه‌جه‌ف به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كاندا كرد.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌در دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ له سه‌ردانێك له كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ڕایه‌وه و له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری نه‌جه‌فه‌وه گه‌یشته‌وه عێراق و هه‌ر له‌و شاره‌ش چووه ریزی خۆپێشانده‌ران.
H.B