نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی توندوتیژییه‌كانی عێراق راگه‌یاند
"توندوتیژی چاره‌سه‌ر نییه"
K24 - هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی به‌رده‌وامی توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات و جه‌ختیش له‌سه‌ر گفتوگۆی نیشتمانی ده‌كاته‌وه.
جنین هینس پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق نیشاندا و رایگه‌یاند، توندوتیژی به هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نییه.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گووتیشی: دۆخی ئێستای عێراق پێویستی به گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی هه‌یه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه و خێرا و به ئامانج و كۆتایی به توندوتیژی بهێنێت
جنین هینس پلاسخارت پاڵپشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ خه‌ڵكی عێراق دووپاتكرده‌وه و ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیشی بۆ یارمه‌تیدانی لایه‌نه‌كان دووپاتكرده‌وه.
له 25ی ئۆكتۆبه‌ری 2019ـه‌وه له به‌شێك له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، به به‌غدای پایته‌ختیشه‌وه خۆپیشاندان به‌رده‌وامه و تا ئێستاش به هۆی توندوتێژییه‌كانه‌وه، نزیكه‌ی 80 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 3 هه‌زار كه‌سیش بریندارن.
ئ. م