قەدەغەی هاتووچۆ لە دیالە و بابل راگەیەندرا
خۆپیشاندان لە شارەكانی عێراق بەردەوامە
K24 - ھەولێر
خۆپیشاندان لە بەغدا و ژمارەیەک شاری دیکەی عێراق بەردەوامە و قەدەغەی هاتووچۆش لە دیالە و بابل راگەیەنرا.
خەڵکی ناڕازی عێراق، لە سەر ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکانیان لە دژی حکوومەت، لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە بەردەوامە و هاوکات، موسەننا تەمیمی پارێزگاری دیالەش ئەمڕۆی کردە پشوو لە پارێزگاکە و قەدەغەی هاتووچۆشی راگەیاند.
لە بابلیش لیژنەی ئەمنی پارێزگاکە، قەدەغەی هاتووچۆی لە سنووری پارێزگاکە لە کاتژمێر 7ی ئێوارە بۆ 5ی بەیانی راگەیاندبوو.
ھەر پەیوەست بە خۆپیشاندانەكانی عێراق، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی به‌رده‌وامی توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات و جه‌ختیش له‌سه‌ر گفتوگۆی نیشتمانی ده‌كاته‌وه.
جنین هینس پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی خۆی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق نیشاندا و راشیگه‌یاند: "توندوتیژی به هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نییه".
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گووتیشی: "دۆخی ئێستای عێراق پێویستی به گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی هه‌یه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه و خێرا و به ئامانج و كۆتایی به توندوتیژی بهێنێت"
جنین، پاڵپشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ خه‌ڵكی عێراق دووپاتكرده‌وه و ئاماده‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی بۆ یارمه‌تیدانی لایه‌نه‌كان راگەیاند.
ھ.م