"سێ بەشی بانكەكانی جیھان ھەڕەشەی داراییان لەسەرە"
ماكینزی ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئاشكرا كرد
K24 - ھەولێر
دامەزراوەی ماكینزی رایگەیاندووە، سێ بەشی بانكەكانی جیھان ھەڕەشەی تاسانێكی دارایی گەورەیان لەسەرە.
بەگوێرەی دامەزراوەی ماكینزی ئەمەریكی تایبەت بە راوێژكردن، سێ بەشی بانكە سەرەكییەكانی جیھان، ئەگەر بێت و تاسانێكی گەورەی دارایی رووبدات، ئەوە دەربازیان نابێت، بەتایبەتی لە رۆژئاوای ئەوروپا و ئاسیا.
لە نوێترین توێژینەوەیدا كە لەسەر بنەمای ئاماری ھەزار بانك لە وڵاتە پێشكەوتوو و تازەگەشە سەندووەكان ئەنجامیداوە دەركەوتووە كە نزیكەی 35% ئەو بانكانە لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا كۆی داھاتیان تەنیا 1.6% بووە، ھەربۆیە كۆتا ھەلیان لەپێشە بۆ ئەوەی چاكسازی بۆ میكانیزمی كارەكانیان بكەن.
راشیگەیاندووە، بۆ ئەوەی رێگە لە خراپتربوونی ئەو دۆخە بگیرێت، ئەوەی پێویستە كەرتەكانی دارایی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ژینگەیەكی خاوەن نرخێكی كەمی سوود بكەن.
ھ.م