وێستگه خوێناوییه‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق
بۆ چ مه‌به‌ستێك چه‌ك و جبه‌خانه‌كانی سوپای عێراقیان به‌كارهێناوه؟
K24 - هه‌ولێر:
پێش چه‌ند رۆژێك عێراقییه‌كان به فراوانی پارچه ڤیدیۆیه‌كی دواساتی كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌قی سه‌ر به ئێرانیان بڵاوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌هۆی داپڵۆسینی خه‌ڵكی ناڕازی و كوشتنی ده‌یان كه‌سی سڤیل، له‌ناو ئه‌مبۆڵانسێك له‌گه‌ڵ براكه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و دواتر هه‌ر دووكیان ده‌كوژرێن.
له‌كاتی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ویسام عه‌لیاوی به‌رپرسه‌كه‌ی عه‌سائیب و براكه‌ی له پارێزگای میسان، قه‌یس خه‌زعه‌لی هه‌ڕه‌شه‌ی له بكوژانی دوو براكه كرد كه ده‌یانكوژێته‌وه.
عه‌لیاوی كاتێك به برینداری له‌ناو ئه‌مبۆڵانسێك بوو و له‌لایه‌ن براكه‌شییه‌وه پارێزگاری لێ ده‌كرا، خۆپیشانده‌ران هێرشیان كرده‌سه‌ری و دواجار كوژران.
خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك به نیشانشكێن (قه‌ناسه) ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت و ویسام عه‌لیاوی تێدا ده‌ركه‌وتووه و قسه بۆ چه‌كداره‌كان ده‌كات، ده‌ڵێن: "خۆپیشانده‌ران به فه‌رمانی عه‌لیاوی كوژراون".
#العراق_ينتفض مقتل الارهابي مدير مكتب عصائب أهل الباطل في #ميسان وسام العلياوي مع شقيقه ، هنا صورته مع القناصة يعطيهم أوامر بقتل المتظاهرين السلميين ?? بشر القاتل بالقتل ولو بعد حين pic.twitter.com/2IIQuuWKBe
— روما (@freemen167) October 25, 2019
من قتل يقتل ولو بعد حين
— حبيب السيسى (@RqofLHQFpBbAOig) October 25, 2019
نفس الكأس هتشرب منه
مقتل_مدير_مكتب_حركة عصائب إهل الحق الايرانيه في ميسان وسام العلياوي، وشقيقه عصام العلياوي، بعد إصابتهم نتيجة هجوم مسلح على مقر مكتب الحركة في ميسان ونقلهم في سياره الاسعاف لكن المتظاهرين أوقفوا سياره الاسعاف وحاصروها وانزلوهم pic.twitter.com/qeC18pnZtL
عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق میلیشیایه‌كی چه‌كداری سه‌ر به ئێرانه، وه‌ك حزبێكی سیاسیش له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا به‌شداره و نوێنه‌ری هه‌یه له په‌رله‌مان. به‌ڵام ئه‌و بزووتنه‌وه مه‌زهه‌بگه‌را چه‌كداره له كرده‌ی توندوتیژییه‌وه گلاوه له عێراق و سووریا و تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه.
عه‌سائیب ساڵی 2006 له‌سه‌ر ده‌ستی قه‌یس خه‌زعه‌لی دامه‌زرا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "پرۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی" ئه‌ندامه‌كانی له‌نێوان 7 بۆ 10 هه‌زار كه‌س بوون، به یه‌كێك له میلیشیا به‌هێزه‌كانی عێراق داده‌نرێن.
ئه‌و ناوه‌نده كه به (CEP) ناسراوه و رێكخراوێكی قازانج نه‌ویسته و چاودێریی گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات و ساڵی 2014 له‌سه‌ر ده‌ستی فرانسیس تاونسێند، راوێژكاری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و سیناتۆر جۆزێف لیبه‌رمان و مارك واڵاس، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، قه‌یس خه‌زعه‌لی دیارترین داواكراو بووه لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له مانگی یه‌نایه‌ری ساڵی 2007 له كه‌ربه‌لا هێرشی كرده سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان و 5 سه‌ربازیان كوژران.
له مانگی مارسی 2007 خه‌زعه‌لی له‌لایه‌ن هێزه فره ره‌گه‌زه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا، به‌ڵام مانگی یه‌نایه‌ری ساڵی 2010 له گۆڕینه‌وه‌ی دیلدا ئازادكرا.
دوای ئه‌وه‌ی ئازادكرا، خه‌زعه‌لی له رووی سیاسی و چه‌كداری سه‌ركردایه‌تی عه‌سائیبی گرته ده‌ست. پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2011، عه‌سائیب ده‌ستی به چه‌كداركردنی خه‌ڵك كرد بۆ ئه‌وه‌ی له سووریا یارمه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بده‌ن.
له‌ماوه‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق. ئه‌و میلیشیا چه‌كداره زیاتر له 6 هه‌زار هێرشی دژی هێزه ئه‌مه‌ریكی و عێراقییه‌كان ئه‌نجامداوه، له چه‌ندین ئۆپراسیۆنی ئاڵۆزدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بیانیشیان به بارمته گرتووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی (CEP)، ئه‌و گرووپه هه‌وڵ ده‌ده‌ن پاڵپشتیی هه‌ژموونی ئایینی و سیاسی ئێران بكه‌ن له عێراق و باڵاده‌ستی شیعه له عێراق راگرن و هه‌موو هێزه بیانییه‌كان له عێراق بكه‌نه ده‌ره‌وه.
عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ساڵی 2006 له بنه‌ڕه‌تدا له جه‌یشی مه‌هدی، موقته‌دا سه‌در جیابووه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌كه وه‌ك "گرووپێكی تایبه‌ت" پۆلێن كرا، ئه‌وه‌ش ئه‌و ناوه‌یه له گرووپه شیعییه‌كانی پاڵپشتی ئێران ده‌نرێن له عێراقدا.
عه‌سائیب یه‌كێكه له‌و سێ گرووپه‌ی له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه پاڵپشتیی ده‌كرێن. عه‌سائیب سۆزی بۆ ئێران و عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌یه و ئه‌وه‌شیان به ئاشكرا گوتووه و نایشارنه‌وه، له عێراق و سووریاش، ئه‌و گرووپه له‌ژێر فه‌رمانی فه‌یله‌قی قودس به‌ڕێوه ده‌برێن كه له‌لایه‌ن قاسم سوله‌یمانیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت. وه‌ك ئه‌وه (CEP) ئاماژه‌ی پێكردووه.
نووری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق ده‌رگای به رووی خه‌زعه‌لی كرده‌وه بێته ناو ژیانی سیاسی و گووتی، خه‌زعه‌لی به‌گوێره‌ی یاساكانی عێراق تاوانی ئه‌نجام نه‌داوه، خۆشحاڵێن بێته ناو ژیانی گشتییه‌وه. ئه‌وه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی واقیعی بزووتنه‌وه‌كه‌ی بوو كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت چه‌كیان هه‌ڵگرتبوو.
پاشان عه‌سائیب باسكی سیاسی خۆی به‌ناوی (سادیقوون) دامه‌زراند، ساڵی 2014 كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی بوون له‌ژێر فه‌رمانی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی و توانیان كورسییه‌كی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن.
باسكی سیاسی عه‌سائیب زۆر هه‌وڵ ده‌دات خۆی له میلیشیا چه‌كداره‌كه دوورخاته‌وه، چونكه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ ناوی هاتووه. هه‌ر وه‌ك نیازپاكییه‌ك ساڵی 2017 له لۆگۆ و درووشمی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌كه، وێنه‌ی چه‌كیان لادا. مۆڵه‌تیان وه‌ك حزبێكی سیاسی وه‌رگرت و به فه‌رمی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرد.
به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی عه‌سائیب باڵێكی خستووه‌ته ناو پرۆسه‌ی سیاسی و ژیانی په‌رله‌مانی، باڵه‌كه‌ی دیكه ده‌ستی له هه‌ڕه‌شه و كرده چه‌كدارییه‌كانی هه‌ڵنه‌گرتووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو له سووریا هێرشیان كرده سه‌ر هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا و كرده‌ی توندوتیژی و تائیفه‌گه‌ریی له هه‌موو ئاسته‌كاندا.
عه‌سائیب له سووریا تاوانی تایفه‌گه‌ریی دژی هاووڵاتیانی سووریی ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها تۆمه‌تباره به تاوانی جه‌نگ و رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی سه‌دان پیاوی سوننه مه‌زهه‌ب.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی (CEP)، عه‌سائیب له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه چه‌كیان ده‌درێتی و مه‌شقیان پێده‌كرێت و پاڵپشتیی ده‌كرێن، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودس و حزبوڵڵای لوبنانه‌وه. ساڵی 2007 سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، ئه‌و هاوكارییانه‌ی گه‌یێنراونه‌ته عه‌سائیب، نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه له مانگێكدا.
له ساڵی 2012 و پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئێران مانگانه 5 ملیۆن دۆلاری داوه به عه‌سائیب جگه له چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی.
له مانگی مارسی ساڵی 2014 هاوكارییه‌كانی عه‌سائیب بۆ دوو تا ملیۆن ونیوێك دۆلار كه‌مبووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه عه‌سائیب په‌لاماری رۆژنامه‌وانانی داوه هێرشی زۆری كردووه‌ته سه‌ر میدیاكاران و میدیاكانی عێراق. دواترین هه‌ڕه‌شه‌یان له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لی بوو بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه و به خیانه‌تكار و چه‌ندیت تۆمه‌ت په‌لاماری دان. ئه‌وه‌ش به هاندانێكی ئاشكرا داده‌نرێت بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی دژی ئۆفیسه‌كانی كه‌ناڵه‌كه و كارمه‌نده‌كانیان.
ساڵی 2017 رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه گووتی: "عه‌سائیب میلیشیایه‌كی نیمچه سه‌ربازییه و ته‌نها به‌ناو له‌چوارچێوه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقه، به‌ڵام چه‌ك و جبه‌خانه‌كانی سوپای عێراق به‌كارده‌هێنێت كه له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا و رووسیا و ئێرانه‌وه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستیان، ئه‌و چه‌كانه‌شی له تاوانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا به‌كارهێناوه جگه له‌و ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامانه‌ی به‌هۆی چه‌كه‌كانیانه‌وه كردوویانه و ده‌یكه‌ن.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه مه‌یدانیه‌كان و شیكارییه‌كانی شاره‌زایانی به‌ڵگه كه بۆ چه‌ندین ڤیدیۆ و وێنه‌ی ساڵی 2016 كردوویانه. ئه‌و میلیشیا نیمچه سه‌ربازییه سوودیان له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك به‌لایه‌نی كه‌وه له 16 وڵات وه‌رگرتووه. له‌ناویاندا تانك و تۆپ و بڕێكی زۆری چه‌كی بچووك هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كانی 4 میلیشیای به به‌ڵگه سه‌لماندووه كه تاوانی مه‌ترسیداریان دژی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌نجامداوه. ئه‌وانیش (رێكخراوی به‌در، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا و سه‌رایا سه‌لام)ـن كه به‌شێكی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پێكده‌هێنن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و میلیشیا شیعییانه، چه‌كه‌كانیان بۆ شوێنبزركردنی هه‌زاران پیاو و منداڵ و رفاندنیان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و له سێداره‌دان له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان و وێرانكاریی وه‌حشیگه‌رانه‌ی موڵك و ماڵی خه‌ڵك و حكوومه‌ت به‌كارهێناوه.
گرنگترین سه‌ركرده‌یان قه‌یس خه‌زعه‌لی یه و فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی عه‌سائیب و گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌كه‌ش ناوی جه‌واد ئه‌لتلیباویی یه.