ریڤاڵدۆ داوا له نێیمار ده‌كات به‌په‌له پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت
ریڤاڵدۆ: هه‌موومان مرۆڤین و نێیمار گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی كرد و پێویسته هه‌ڵه‌كه‌ی خۆی راست بكاته‌وه
ریڤاڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی به‌ڕازیل ئامۆژگاری نێیمار دا سیلڤای هاونیشتمانی ده‌كات به زووترین كات پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت چونكه پێیوایه ئه‌و یانه‌یه بۆ ئاستی نێیمار گونجاو نییه و نایكاته باشترین یاریزانی جیهان، ریڤاڵدۆ ده‌شڵێت نێیمار هه‌ڵه‌ی كردووه له جێهێشتنی بارسێلۆنا و كاتی زۆری له‌به‌رده‌مه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌ی.
ریڤاڵدۆ له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێـت: متمانه‌ی زۆرم به نێیمار هه‌یه، به پێویستی ده‌زانم له پاریس سانجێرمان بڕوات، ئه‌و هه‌وڵیدا له هاوینی رابردوو به هه‌ر نرخێك بێت یانه‌كه جێبهێڵێت، چونكه د‌رك به‌وه ده‌كات سه‌خته ببیته یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان، پاریس سانجێرمان یانه‌یه‌كی باشه به‌ڵام بۆ ئاستی نێیمار گونجاو نییه، له‌و یانه‌یه ناتوانێت ببێته ئه‌ستێره، له جیهان هه‌مووان باسی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید و یانه گه‌وره‌كانی ئینگڵاند و چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن، پێویسته نێیمار له یانه‌یه‌ك یاریی بكات مێژووی له چامپیۆنزلیگ هه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه، ئه‌گه‌ر خولی یانه پاڵه‌وان و جامی جیهانی بباته‌وه به ئاسانی ده‌بێته باشترین یاریزانی جیهان.
ریڤاڵدۆ گوتیشی: پێویسته نێیمار له‌سه‌ر هێڵی رۆناڵدینیۆ بڕوات كه ئه‌م یاریزانه پاریس سانجێرمانی جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی یاریی له بارسێلۆنا بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ببێته باشترین یاریزانی جیهان، هه‌موومان مرۆڤین و ههڵهدهكهین، به بۆچوونی خۆم نێیمار هه‌ڵه‌ی كردووه، به‌ڵام كاتی له‌به‌رده‌مه، ئه‌و ته‌مه‌نی 27 ساڵه و زۆری له‌به‌رده‌مه، ئه‌و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ئه‌گه‌ر له گواستنه‌وه‌كانی داهاتوو له یانه‌كه‌ی بڕوات، ده‌بێته باشترین یاریزانی جیهان.