وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ره‌شنووسی سزاكانی سه‌ر توركیا ئاماده‌یه
"هه‌ركاتێك به پێویستمان زانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئیداره‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ره‌شنووسی سزاكانی سه‌ر توركیای ئاماده كردووه و هه‌ر كاتێك پێویست بكات جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
منوچین له دیدارێكی میدیاییدا له شانشینی سعوودیه ئاشكرایكرد، ره‌شنووسی ئه‌و سزایانه ئاماده‌یه، كه توركیای پێ ده‌كرێته ئامانج و دوای ئاماده‌كردنیشی، ئه‌و ره‌شنووسه پێشكه‌ش به مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره ناچار بكات ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی بوونی ره‌شنووسه‌كه، منوچین گوتی: "وه‌ڵامه‌كه به‌ڵێیه، هێشتا ئه‌و ره‌شنووسه‌مان له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام ئێستا هیچ پاڵنه‌رێك نییه كه بڵێم به‌كاری ده‌هێنین.. ئێمه خۆشحاڵین به‌وه‌ی كه ئێستا هاتووه‌ته ئاراوه و هه‌ر كاتێكیش پێویست بكات بۆ ئه‌و سزایانه ده‌گه‌ڕێینه‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B