ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری خه‌ونه‌كانی عه‌بادی له‌گۆڕ ده‌نێت
"عه‌بادی به هاوبه‌شی گه‌نده‌ڵكاران ناو ده‌بات"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق وه‌ڵامی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌داته‌وه و وێڕای بێئومێدكرنی له به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونه‌كانی، هه‌روه‌ها به هاوبه‌شی گه‌نده‌ڵكارانیش وه‌سفی ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عەبادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پیشووی عێراق، ره‌خنه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ريی گرت و به نا سه‌ربه‌خۆ ناوی برد، ئەنجوومەنی دادوەريی وەڵامێكی توندی ئه‌و گوتانه‌ی عه‌بادی دایه‌وه و دووپاتیكرده‌وه، بەرگریكردن لە كەسانێك كه بە تۆمەتی گەندەڵی دراونەتە دادگا، ئەوە دەردەخات كە ھاوبەشە لەگەڵ گەندەڵكاران.
ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو روو له عه‌بادی ده‌شڵێت: ھیچ كاتێك ئەو خەونەت نایەتەوە دی كە بگەڕێیتەوە بۆ پۆستەكەی پێشووت.
دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌هۆی رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر، هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، متمانه‌ی كوردی له په‌رله‌مانی عێراق له ده‌ستدا و نه‌یتوانی بۆ جاری دووه‌م ببێته‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تا ئێستاش لێره و له‌وێ باس له هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ده‌نگ و سه‌نگی كورد له به‌غدا عێراق، كه ئه‌و متمانه‌یه‌ی به یه‌كجاری له‌ده‌ستداوه.
H.B
