له به‌غدا خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێت بچنه ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه
مووشه‌كێك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرا
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق جارێكی دیكه به گوله‌ی پلاستیكی و گازی فرمێسك‌ڕێژ، رووبه‌ڕووی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه بوونه‌وه، كه ویستیان پردی كۆماری و سنك به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ببڕن.
به هۆی رووبهڕووبوونهوهكانهوه ده‌یان هاووڵاتی خۆپیشانده‌ر بریندار بوون و گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدای پایته‌خت داوای رۆیشتنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبووسیان كرد.

شه‌وی رابردوو، مووشه‌كێكی كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كرا و له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه كه‌وته خواره‌وه.
له ئاكامی ئه‌و رووداوه‌دا كارمه‌ندێكی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه بریندار بوو.

خۆپیشانده‌رانی عێراق، داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.
هاوكات، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دریش چووه‌ته ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه و داوا ده‌كات، حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت.

سه‌رچاوه: RT
ئ.ر