نیویۆرك تایمز: نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌مێننه‌وه
ژماره‌یه‌كیان له پارێزگای دێرزوور ده‌بن
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌مێننه‌وه.
رۆژنامه‌كه بڵاویكرده‌وه، زیاتر له 900 سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌مێننه‌وه. 250 سه‌ربازیان له پارێزگای دێرزووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ئه‌ركه‌كانیان راده‌په‌ڕێنن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، 500 سه‌رباز له ناوچه‌ی ته‌نف ده‌مێننه‌وه، كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكای لێ ده‌مێنێته‌وه.
له 9ی ئه‌م مانگه‌دا ئیداره‌ی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، به ته‌واوی هێزه‌كانیان له باكووری سووریا ده‌كێشێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كێڵگه نه‌وتییه‌كان ده‌پارێزن و ئه‌و كێڵگانه ده‌بێت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات سوودیان لێ وه‌ربگرن.