ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه یاسای له‌كارلادانی تره‌مپی په‌سه‌ند كرد
دانیشتنه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌ڕێوه‌ده‌چن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد، كه رێگه به ئه‌نجامدانی چه‌ند دانیشتنێكی بۆ له‌كارلادانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له پۆسته‌كه‌ی ده‌دات.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، په‌سه‌ند كردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه رێگه به ده‌ستپێكردنی قۆناغی ئاشكرای لێكۆڵینه‌وه‌كردن بۆ له‌كارلادانی تره‌مپ ده‌دات و دانیشتنه‌كانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، كه زۆرینه‌ی دیموكراته‌كانی له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌م دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی لابردنی تره‌مپ ئه‌نجامدا و زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران پشتگیری ئه‌و پرسه‌یان كرد و 6 لێژنه تێیدا به‌شدارن.
له‌كۆی په‌رله‌مانتاران 232 كه‌س ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پرۆژه‌ی یاسایه دا، له‌كاتێكدا ته‌نیا 196 كه‌س به‌رهه‌ڵستی ئه‌و پرۆژه‌یان كرد.
ره‌شنووسی ئه‌و پڕۆژه یاسایه ره‌وایه‌تی به ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كانی گوێگرتنی ئاشكرا له لێكۆڵینه‌وه‌كردن له پرسی له‌كارلادانی تره‌مپ ده‌دات له چوارچێوه‌ی 6 لێژنه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌وانیش: لێژنه‌ی هه‌واڵگری، لێژنه‌ی خزمه‌تگوزاریی دارایی، لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه، لێژنه‌ی چاودێری و چاكسازی، لێژنه‌ی نه‌فه‌قه و داهاته‌كان و لێژنه‌ی یاسایین.
ره‌شنووسه‌كه روونیشی كرده‌وه، ئامانج له‌و دانیشتنانه بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌یه، ئاخۆ بنچینه‌یه‌كی پێویست هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه تایبه‌ته‌كانی به‌كار بهێنێت، بۆ له‌كارلادانی تره‌مپ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی.
H.B