نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق لەبەر دەم دووڕیاندایە
"خستنەڕووی تەواوی زانیاری و ڕاستی و ژمارەکان کلیلی سەلماندنن"
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامی)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، "ئەمڕۆ عێراق لەبەردەم دووڕیانێك دایە: یان پێشوەچوون لە میانەی گفتوگۆ یانیش پەرتەوازەبوون و هەڵوەشانەوە".
یونامی له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، جێنین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌ردانی شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان كردووه و له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشه‌كه بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "دیموکراسی مافی بە عێراقییەکان داوە کە دەنگیان بیستراو بێت و لێپێچینەوە لە سەرکردەکانیان بکەن. ئەمڕۆ عێراق لەبەردەم دووڕیانێک دایە: یان پێشوەچوون لە میانەی گفتوگۆ یانیش پەرتەوازەبوون و هەڵوەشانەوە".
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، گفتوگۆیەکی نیشتمانی جەماوەری دەتوانێت عێراقیيەکان کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی نەخشەڕێگایەك بکێشن بۆ عێراقێکی سەقامگیر و خۆشگوزەران.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "خستنەڕووی تەواوی زانیاری و ڕاستی و ژمارەکان دەبێتە کلیلی سەلماندن. شێواندنی ڕاستییەکان تەنها توڕەیی و ڕق و کینە زیاد دەکات".

ئ. م