رووسیا ئاسانكاری پێدانی ڤیزا بۆ ئه‌م كه‌سانه ده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی رووسیا ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی رووسیا له عێراق، باس له ئاسانكاری پێدانی ڤیزای هه‌ردوو وڵات به رۆژنامه‌وانان كراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌ت و ماكسیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزی رووسیا له به‌غدا، باس له‌وه كراوه، ئاسانكاری پێدانی ڤیزا بۆ رۆژنامه‌وانان بكرێت له هه‌ردوو وڵات، بۆ ئه‌وه‌ی كاره رۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
باڵیۆزی رووسیا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه هه‌نگاوی ئاسانكاری له‌و باره‌یه‌وه بنێت و به هه‌مان شێوه ئاسانكاری بۆ رۆژنامه‌وانانی عێراقی بكات له پێدانی ڤیزا، بۆ ئه‌وه‌ی كاره رۆژنامه‌وانییه‌كانیان له‌و وڵاته ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، عێراق لای خۆیه‌وه پێشتر ئاسانكاری بۆ رۆژنامه‌وانانی رووسی كردووه.
ئ. م