هێزه‌كانی رووسیا و توركیا له دربێسیی كۆبوونه‌وه
چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌ڕی چاودێری هاوبه‌ش تاوتوێ كرا
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و سوپای توركیا له دربێسیێ كۆبوونه‌وه و سبه‌ی یه‌كه‌م گه‌ڕی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام ده‌درێت.
له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی نێوان توركیا و رووسیا له باره‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا له‌گه‌ڵ سوپای توركیا كۆبوونه‌وه و بڕیاره سبه‌ی یه‌كه‌م گه‌ڕی چاودێری له ناوچه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌ڕی چاودێری هاوبه‌ش تاوتوێكرا.
H.B