دۆلار به‌ قاچاغ له‌ لوبنانه‌وه‌ ده‌برێته‌ 4 وڵاتی دیكه‌

ئێران و توركیای تێدایه‌

K24 - هه‌ولێر:

چه‌ند سەرچاوە لە كەرتی بانكی لوبنان، بەقاچاخبردنی دۆلار لە بازاڕەكانی لوبنانەوە بۆ چوار وڵات ئاشكرادەكەن.

چەند سەرچاوەیەك لە نێو كەرتی بانكی لە لوبنان ئاماژە بەوەدەدەن، ھەڵمەتێكی بەقاچاخبردنی دۆلار لە بازاڕەكانی لوبنانەوە بۆ وڵاتانی دراوسێی وەك عێراق، سووریا، توركیا و ئێران ھەیە.

سەرچاوەكان دەڵێن، ئەو ھەڵمەتە ناو و پێگەی بانكەكانی لوبنان دەكاتە ئامانج، بۆ ئەوەی ھەم لوبنانییەكان بكەونە مەترسییەوە و ھەمیش دۆخی ئابووری وڵات زیاتر تێكبچێت و بەھای دراوی نیشتمانی بەھاكەی داڕمێت.

ئەمە لەكاتێكدایە بەھۆی خۆپیشاندانەكانەوە لەسەرەتای مانگی ئۆكتۆبەرەوە تاوەكو ئێستا  ھاووڵاتییان لەترسی خراپتربوونی دۆخەكە،  2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاریان لە بانكەكان راكێشاوە، ھەرئەوەش وایكرد كە بانكەكان دەستبەچی دەرگایان دابخەن.

ئ. م