کیێڤ: نۆرد ستریم2 ئەوروپا بێهێز و رووسیا بههێز دهكات
رۆڵی ئەوروپا لاواز دەکات

K24 – ههولێر:
ڤلادیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، درێژکردنەوەی بۆری گازی نۆرد ستریم2 لە رووسیاوە بۆ ئەڵمانیا، رۆڵی مۆسکۆ لە ناوچەکە بەهێز دەکات و بە پێچەوانەشەوە رۆڵی ئەوروپا لاواز دەکات.
سەرۆکی ئۆکراینا لە بارەی هەڵکردنی گڵۆپی سەوز لە لایەن دانیمارکەوە بۆ درێژکردنەوەی بۆرییە گازییەکە بە ناو ئاوە هەرێمایەتییەکانیدا رایەگهیاند، "دامەزراندنی هێڵی نۆرد ستریم2 تەنیا ئاسایشی وزە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە کاریگەری جیۆسیاسیی، کە رووسیا بەهێز دەکات و ئەوروپاش لاواز".
پڕۆژەی نۆر ستریم2، هەناردەی گازی رووسیا بۆ ئەوروپا لە رێگەی ئۆکرایناوە لاواز دەکات، ئەوەش کاریگەری نەرێنی دەبێت لە سەر ئابووری و دارایی کیێڤ، بەوەش لە گواستنەوەی گازی رووسیا بەشێک لە داهاتەکەی لەدەستدەدات.
هاوکات دانیمارکیش گڵۆپی سەوزی بۆ رووسیا هەڵکردووە بۆ درێژکردنەوە ئەو بۆرییە گازە بەناو ئاوە هەرێمییەکان، بەوەش پڕۆژەکە سەرجەم رێوشوێنە پێویستەکانی وەردەگرێت بە گوێرەی پێشبینییەکانی کۆمپانیای گاز پڕۆم کارکردن لە پڕۆژەی بۆری گازی بە رێگەی دانیمارک نزیکەی پێنج هەفتەی دەوێت.
هاوکات نزیکەی 83% پڕۆژەی نۆرد ستریم2 جێبەجێکراوە، کە بە درێژایی 2042 کیلۆمەتر بە دەریای بەڵتیکدا درێژکراوەتەوە، هاوکات پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەمساڵ دەست بەکارەکانی بکات و گاز بگوازێتەوە.
