وەزارەتی نەوت بەخۆڕایی بەنزین بە توک توک دەبەخشێت

بەهۆی هەڵوێستی مرۆڤایەتیان شۆفێرانی توک توک پاڵپشتی دەکرێن

K24 – هه‌ولێر:

جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت  رایگەیاند، سووتەمەنی بەنزین بە خۆڕایی بەسەر شۆفێرانی توک توک دابەش دەکرێت.

سامر غەزبان دەڵێت ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی پاڵپشتی خاوەن ماتۆڕەکانی توک توکە؛ ئەوەش لە پای هەڵوێستە مرۆڤایەتییەکانی شۆفێرانی توک توک بە گواستنەوەی هاووڵاتیان و بریندارانی خۆپیشاندانەکان.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی نەوتدا هاتووە، ئەو دەستپێشخەرییە وەک رێزگرتنێکە لە شۆفێرانی توک توک ئەوەش بە هۆی گواستنەوەی برینداران و بەتەمەنەکان بۆ مەیدانی تەحریر و گەڕاندنەوەشیان.

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان وێستگەی گەیلانی لە باب ئەلشرجی نزیک پردی محەمەد قاسم دیاری کردووە بۆ ئەوەی خاوەن ماتۆرەکانی توک توک بە خۆڕایی بەنزین وەربگرن.

H.J