كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ: كچه خۆپیشانده‌رێك له به‌غدا كوژرا
بۆمبی گازی فرمێسك رژێن به‌ر سه‌ری كه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ له عێراق، كوژرانی كچه خۆپیشانده‌رێكی له‌سه‌ر پردی "كۆماری" به‌غدا راگه‌یاند.
عه‌لی به‌یاتی، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كچه خۆپیشانده‌ره به هۆی بۆمبێكی گازی فرمێسك رژێن كه به‌ر كه‌للـه‌ی سه‌ری كه‌وتووه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
له ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگاكانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، زیاتر له 150 خۆپیشانده‌ر كوژراون و نزیكه‌ی 3 هه‌زاریش برینداربوون.
خۆپیشاندانه‌كان له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستیان پێكرد، به‌ڵام له 25ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زیاتر بووه و ئاماده‌نین گۆڕه‌پانه‌كان چۆڵ بكه‌ن و به مه‌رجی گۆڕانكاری ریشه‌یی، ئاماده‌ن بچنه‌وه ماڵه‌وه.
ئ. م