مايك پۆ‌مپێیۆ: پێویسته حكوومه‌تی عێراق گوێ له خه‌ڵك بگرێت
ئه‌مه‌ریكا: پشتگیری سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراقین
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته عێراق گوێ له داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بگرێت، كه بۆ مافه‌كانی خۆیان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ده‌ڵێت: "پێویسته حكوومه‌تی عێراق گوێ له داواكارییه ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران بگرێت، كه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان ببیسترێت هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراقه و پێویسته عێراق به جددی په‌یڕه‌وی لێپێچینه‌وه و دادگه‌ریی بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پۆ‌مپێیۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشوازی له هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكوومه‌تی عێراق، كه‌موكوڕیان هه‌یه له باره‌ی ئه‌نجامدانی توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران له ماوه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو و راست و درووست نین.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه پێویسته كۆتوبه‌نده تونده‌كان له‌سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه‌مبكرێنه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئازادی راده‌ربڕین، به‌شێكی گرنگه له په‌یڕه‌وكردنی دیموكراسی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری عێراق راده‌گه‌یه‌نێت.
ئ. م