حەلبووسی: تا ئەنجامدانی چاکسازیی و گۆڕینی دەستوور کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای جێبەجێکردنی داواکاریی خۆپیشاندەران دەکات
K24 – ههولێر:
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکاتەوە، تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکاتەوە، تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و ئەنجامدانی چاکسازییە گشتییەکان و هەموارکردنەوەی دەستوور.
حەلبوسی ئاماژەی بۆ پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ئەو نەخشە رێگایەش کرد، کە مەرجەعیەت دایناوە.
لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، بڕیاردرابوو تا ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەکان هەڵبگیرێن.
H.J