لە مانگێكدا 250 كەس لە خۆپیشاندانەكانی عێراق كوژراون
لیژنه‌ی مافی مرۆڤ لە پەرلەمان ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندەران رادەگەیەنێت
K24 - ھەولێر
به‌گوێره‌ی ئامارێك له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی رابردووی عێراق 250 كه‌س كوژراون.
لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی رابردوو له شاره‌كانی به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی باشووری عێراق 250 كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها 11 هه‌زار كه‌س له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، خۆپیشاندان له به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق ده‌ستیپێكردووه و تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه.
ھ.م